بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
سەرۆکی بنیاد شەهیدی ئێران وتی: ڕێژەی توندوتیژی لە لایەن گرووپە تیرۆریستەکان و چەکدارانەوە ئەوەندە زۆر بووە کە وڵات، شەهیدی زۆری داوە.
وتیشی: شەهیدان لە توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکن تا پارێزەرانی ئاسایش کە بە چەکی گەرم و سارد شەهید کراون.
زیادیشی کرد کە شەهیدەکان بە سەربڕاوی، خنکاندن و بە چەقۆ ، بە تەور بە شێوازی زۆر دڕندانە شەهید بوونە.
ڕاشیگەیاند کە لە هەندێ کەیس دا بۆ ناسینەوەی تەرمەکان پێویست بە تاقیکردنەوەی وردترە.
Your Comment